نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ئاب دیاریكرا

لە سلێمانی و دهۆك نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ڕابردوودا بە 18 هەزار بۆ 19 هەزار و 750 دینار دیاریكرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی كۆبووه‌وه و ڕایگەیاند‌، به‌پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (65) دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لە نێوان (280) بۆ (300) كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە نێوان (18) هه‌زار بۆ (19) هه‌زار و (750) دینار دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەكە، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه ‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات.

لە بارەی بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئەیلول، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی دەڵێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن‌ و پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی، (10) خوولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدەدا تێنەپەڕێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

هاوكاتی سلێمانی، لە دهۆك نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ئاب دیاریكرا و کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لە دهۆک ڕاگەیاند، نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە بو مانگی ئاب، 18250 دینارە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دوای هەڵاتنی لە هێزە ئەمنییەكانی هەولێر دەستگیركرایەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتاران بەناونیشانی "دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی" داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share