سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و وەفدی یاوەری کرد و کۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری بەغداد و ئەنقەرە کرا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هەردوولا پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیایان روونکردەوە هەروەک چۆن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێدا هەیە، هەروەها جەختیان لە گرنگی ئەو سەردانانە بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوان هەردوو وڵات لە بواری پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا کردەوە”.

دەشڵێت، “سەرۆک وەزیران جەختی لە پابەندبوونی عێراق بەو پرەنسیپە دەستوورییانە کردەوە کە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ قەدەغە دەکات و رێوشوێنی زۆریش لەو رووەوە گیراوەتەبەر بەتایبەتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و تورکیا”.

بابەتی پێشتر

تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان لە عێراق خەڵاتی ماندێلای بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەخشی

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لێکۆڵینەوە لەو بڕوانامانە دەکات کە بە بێ خوێندن بەدەستهاتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share