لەڕێی زیاتر لە 11 هەزار كامێراوە چاودێریی پرۆسەی دەنگدان دەكرێت

بۆ یەكەمجار كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەڕێی كامێرای جێگیركراو لە ناوەندەكانی دەنگداندا چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان دەكات.

بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پشت بە كامێرای چاودێری دەبەستێت. بەپێی وتەی بەرپرسێكی كۆمسیۆنەكە زیاتر لە 11 هەزار كامێرای چاودێری جێگیركراون.

كامێراكان لەناو وێستگەكان و دەرەوەی ناوەندەكانی دەنگدانیشدا جێگیركراون.

بەپێی وتەی بەرپرسەكەی كۆمسیۆن بۆ میدیا عێراقییەكان، بۆ یەكەمجارە كۆمسیۆن پەنادەباتەبەر كامێرای چاودێری و مەبەست لێی، گەڕانەوە و پەنابردنەبەر كامێراكانە بۆ زانینی تەواوی وردەكارییە پێویستەكانە لەكاتی هەر رووداوێكدا.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.

دوو رۆژی دواتر، رۆژی دووشەممە 18ی كانونی یەكەم دەنگدانی گشتی ئەنجامدەدرێت.

پێشتریش عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگەیاند، ژمارەی ئەو كارمەندانەی هێزە ئەمنییەكان كە مافی دەنگدانیان هەیە دەگاتە یەك ملیۆن و دوو هەزار و 393 كارمەندا، 565 ناوەندی دەنگدان كە دوو هەزار و 367 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت كراونەتەوە.

وتیشی، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا ئاوارەبووانی كامپەكان ئەمڕۆ مافی بەشدارییان لە دەنگدان هەیە و ژمارەیان 48 هەزار و 260 ئاوارەیە و ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانیان 35 ناوەند و 120 ویستگەی دەنگدانە.

زیاتر لە یەك ملیۆن كەس وەك چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوەبردنەكە و روماڵی میدیاییەكەی دەكەن، ئەمەش ژمارەیەكی بێپێشینەیە و یەكەمجارە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا روودەدات.عیماد جەمیل وای وت.

بابەتی پێشتر

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی دواتر

تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share