یەكێتی لە كەركوك و خانەقین زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا

بەپێی ئەنجامە بەراییە نا فەرمییەكان، یەكێتی لە دەنگدانی تایبەت لە كەركوك و خانەقین گەرمیان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە و رایگەیاند، ئەمشەو دەستدەكرێت بە جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان و یەكێتی لە لە كەركوك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

هەر لە پێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە خانەقین، سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ، یەكێتی زۆرینەی دەنگەكانی لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامبوو.

دوو رۆژی دواتر، رۆژی دووشەممە 18ی كانونی یەكەم دەنگدانی گشتی ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا. ئەژی ئەمین، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/…
Total
0
Share