وەفدێکی هەرێم سەردانی ئەمریکا دەکات

وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەفدێك به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریکایە و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يەکیان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له‌ سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هەر چوار نەخۆشخانەکەی گەرمیان دەکرێنە فێرکاری

بابەتی دواتر

بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە نۆ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share