قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: بە لێدانی بیرێك كێشەی كەمئاوی لە ناحیەی تەكیەی جەباری چارەسەردەكرێت

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بیرێكی ئیرتیوازی لە رێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لەلایەن كۆمپانیای كرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز لە تەكیەی جەباری لێدەدرێت و كێشەی بێئاوی لە ناوەندی ناحیەكە چارەسەر دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا دەستكراوە بە لێدانی بیرەكە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بێئاوی لە سنوورەكە و لە داهاتووشدا هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەی خزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share