ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ھێزەكانی ئاسایشی راپەڕین بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی ورد بە بڕیاری دادوەر لە 2ی ئەم مانگە توانیان بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر لەنزیك ناحیەی (ژاراوە)ی ئیدارەی راپەڕین دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی یەك كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەپێناو دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری زیاتر ھەوڵەكانی بەردەوامە لە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share