وەزارەتی ناوخۆ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە چەکی بێمۆڵەتیان هەیە کە لەدوای پشووەکانی سەری ساڵ مۆڵەتیان بۆ دەربهێنن بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “هەر کەسێک چەکی ئاگرین واتا دەمانچە و کلاشینکۆفی لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، لە دوای پشووی سەری ساڵ پێویستە بە زووترین کات سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022 ە کە یەک ساڵی دیاریکردووە بۆ ئەم پرۆسەیە، هەر کەسێک لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەمووزی 2023 تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکومەت لێت ناسەنێت، بەڵکو لە گەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت، مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نیە تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت، ئەو چەکەی بە ناوی تۆ تۆمار کراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، رووبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابیت”.

 

بابەتی پێشتر

بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکانی خۆیکرد بە مردوو

بابەتی دواتر

رووداوەكەی كەركوك.. لێپرسینەوە لە پلەداران و رێزلێنان لە كارمەندێك بڕیاری لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share