لەسەر رێگای هەولێر-دهۆك تانكەرێك خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا كێشا

لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر-دهۆك تانكەرێك خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا كێشا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر -دهۆك، نزیک ناحیەی رۆڤیا کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە حەوت ئۆتۆمبێل و پێشانگایەکی کەلوپەلی ناوماڵدا.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان بەهۆی رووداوەكەوە چەند كەسێك برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل، دوکان و کەلوپەکان كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا بە ناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

پۆلیسی رانیە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە ژمارەیەک هاوڵاتیی کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رانیە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share