نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پۆلی یەکێک لە خوێندنگەکانی ناحیەی تانجەرۆ خوێندکارێک گیانیلەدەستدا.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خوێندکارەکە تەمەنی 12 ساڵان بووە، بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لە ئێستادا رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.