یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوەکەی ناوچەی پیشەسازیی کەلار گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوی تەقینەوەی تانکەرێک لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار بە ناوی ئەحمەد عەلی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەحمەد عەلی، یەكێک لەو کەسانەی لە رووداوی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار برینداربووبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.

رۆژی 24ی نیسان لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تانکییەکی گازی بارهەڵگرێک لە کاتی لەحیمکردنیدا، بەهۆی گەرمبوونییەوە تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون، زیانی ماددییشی بە دەوروبەری رووداوەکە گەیاند.

هەر لە دوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی سلێمانی کران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشکرای کە هەفتانە بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و…
Total
0
Share