بۆ مووچەی مانگی دوو پارەیەکی کەمی داهاتی نەوت نێردراوە ‏بۆ سلێمانی

ماوەی یانزە ڕۆژە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی دەستیپێکردووە، تائێستا ‏‏50%ی مووچەی خانەنشینان دابەشکراوە، پرۆسەکە لە سلێمانی بەسستی بەڕێوەدەچێت، ‏تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کردووە و وەڵامی بەشێک لە ‏هۆکارەکانی سستی پرۆسەکە دەداتەوە.‏

لەوبارەیەوە، عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە سلێمانی بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای وت، تائیستا 78 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ دابەشکردنی ‏مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران و خانەنشینانی پارێزگاکە خەجکراوە.‏

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕێکی کەم لەو داهاتەی نەوت كە ‏گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، ڕەوانەی سلێمانی کراوە بۆ دابەشکردنی مووچە، ‏ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی سستی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەیە لە سلێمانی.‏

سەبارەت بەو 200 ملیار دینارەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێمی ‏کوردستان کرا و وابڵاوکرایەوە مووچەی مانگی شوباتی پێتەواودەکرێت، بەڕێوەبەری ‏گشتیی بانکی هەرێم لە سلێمانی ئاشكرایكرد، هیچ بڕە پارەیەک لەو 200 ملیار دینارە ‏نەنێردراوە بۆ پارێزگای سلێمانی و پێیان ڕاگەیاندوون، مووچەی مانگی ئازاری ‏پێدابەشدەکەن.‏

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “لە هەولێرەوە” سەرجەم بەڕێوەبەری بانکەکانی ‏سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە هیچ لێدوان و زانیارییەک سەبارەت بە دابەشکردن و پارەی ‏مووچە نەدەن بە میدیاکان، لە ئەگەری سەرپێچیکردندا سزا دەدرێن، لەسەر هەمان ‏پرسیش بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی سزادراوە.‏

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە ‏پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێم بەمەبەست دەیەوێت گەمارۆی سیاسیی ‏هەندێک ناوچە بدات و سزای بدات، وەک پارێزگای سلێمانی، ئەگەرنا لەئێستادا کێشەی ‏نەبوونی پارە و کێشەی کەمیی داهات بوونی نییە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامێک لە سلێمانی دەستیپێکرد

کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامێک لە سلێمانی دەستیپێکرد شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانمان کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی…
Total
0
Share