دوای هەشت مانگ لە بەندکردنی بە تۆمەتی سیخوڕی، هندستان کۆترێکی ئازادکرد

دوای هەشت مانگ لە دەستگیرکردنی هندستان کۆترێکی چینی ئازادکرد.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، لە نزیک بەندەری مۆمبای هێزە ئەمنییەکان کۆترێکیان دەستگیرکرد کە دوو ئەڵقە لە پێیەکانیدا بوو و چەند وشەیەکی چینی لەسەر نووسرابوو.

هێزە ئەمنییەکاند هەر زوو گومانیان بۆ ئەوەچوو، کۆترەکە کاری سیخوڕی پێکرابێت، هەر بۆیە دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەی ڤێتێنەری لە مۆمبای کرا.

دوای هەشت مانگ لە لێکۆڵینەوە حکومەتی هندستان بۆی دەرکەوت کۆترەکە کۆتری سیخوڕی نییە، بەڵکو کۆتری پێشبڕکێی تایوانییە و رێگەی لێهەڵە بووە و هاتووەتە ئاسمانی هندستان، هەر بۆیە ئازادیکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share