پێچەوانەی باوەڕی پێشوو ریسایکلکردنی پلاستیک مەترسیدارە

بە پێچەوانەی ئەوەی کە تائێستا سەبارەت بە سوودی دووبارە بەکارهێنانەوە پلاستیک زانراوە، توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەلایەن “واشنتۆن پۆست”ەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرئەنجامە نادیارەکانی ریسایکلکردنی پلاستیکی ئاشکرا کردووە، و دەرکەوتووە کە وردکردنی پلاستیک دەتوانێت گەردیلەی پلاستیکی پیسکەر دروست بکات کە لە کۆتاییدا لە ئاو یان هەوادا بڵاودەبنەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەى بەوە کردووە، لەبری ئەوەى ریسایکلکردن یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پاشماوەى پلاستیک لە جیهاندا، رەنگە کێشەیەکى ژینگەىی گەورەتر دروستبکات، ئەویش پیسبوونى مایکرۆپلاستیکیە.

توێژینەوەکە کە تیشکی خستووەتە سەر دامەزراوەیەکی ریسایکلکردن لە بەریتانیا، ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێوان 6 بۆ 13%ی پلاستیکە پرۆسێس کراوەکان دەتوانن لە ئاو یان هەوادا وەک مایکرۆپلاستیک بڵاوببنەوە، کە لە هەموو شوێنێکدا وەک گەردیلەی بچووک هەن کە قەبارەیان بچووکترە لە پێنج ملیمەتر، لە هەموو شوێنێکەوە دەبینرێن لە سەهۆڵبەندانەکانی ئەنتارکتیکاوە تا ناوەوەی جەستەی مرۆڤ.

ئیرینا براون، زانای بواری پلاستیک کە سەرکردایەتیی توێژینەوەکەی کردووە لە زانکۆی ستراتکلاید لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلەندا، وتی، توێژینەوەکە نیگەرانییەکان زیاتر دەکات کە ریسایکلکردن چارەسەرێکی کاریگەر نییە بۆ پیسبوونی پلاستیک وەک زۆرێک پێیان وایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها بەشێکی کەم لەو پلاستیکە بەرهەمدەهێنرێت ریسایکل دەکرێت، کە نزیکەی لەسەدا 9یە لە جیهاندا، نزیکەی لەسەدا 5 بۆ 6 لە ئەمریکا، بەپێی هەندێک خەمڵاندنی ئەم دواییە.

براون و توێژەرانی دیکە شیکارییان بۆ بەشە پلاستیکەکانی ناو ئاوی پیسی دامەزراوەکە کردووە کە ناوی نەهێنراوە، مەزەندەیان کردووە کە دەتوانێت ساڵانە تا 6.5 ملیۆن پاوەند مایکرۆپلاستیک بەرهەمبهێنێت، واتە نزیکەی لەسەدا 13ی کۆی گشتی ئەو پلاستیکە کە دامەزراوەکە ساڵانە وەریدەگرێت.

براون ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژەران بڕێکی زۆر مایکرۆپلاستیکیشیان دۆزیوەتەوە کاتێک هەوای ناو دامەزراوەکەیان تاقیکردووەتەوە.

جودیت ئینک، بەرپرسی پێشوویEPA کە ئێستا سەرۆکی کۆمپانیای بیۆن پلاستیکە، بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وتووە، “ئەمە توێژینەوەیەکی زۆر گرنگە کە پرسە کێشەدارەکان دەوروژێنێت و پێویستە ئیلهامبەخش بێت بۆ دەزگاکانی رێکخستنی ژینگە بۆ دووبارەکردنەوەی توێژینەوەکە لە دامەزراوەکانی ریسایکلکردنی پلاستیکدا”.

 

بابەتی پێشتر

سەنتەرێکی چێڵسی دەڕوات و پۆچتینۆ داوای (6)ی کردووە

بابەتی دواتر

ڕایەڵەی "لالیگا" جموجۆڵەکانی بەرشلۆنەی پەکخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share