کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێن

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران و بەفر دەبارێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزازانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوچەکان ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر دەستپێدەکات و پاشان بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک دەڕوات، لە شەودا کاریگەرى باران بارین کەمێک لاواز دەبێت.

دەشڵێت، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوی دوێنێ نزمدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەی دووشەممە کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامى دەبێت ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 10

سلێمانی : 8

دهۆک : 7

کەرکوک : 11

هەڵەبجە : 9

زاخۆ : 9

سۆران : 6

حاجی ئۆمەران : -2

گەرمیان : 14

 

بابەتی پێشتر

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

دوای هەشت مانگ لە بەندکردنی بە تۆمەتی سیخوڕی، هندستان کۆترێکی ئازادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌جه‌كه: تەقینەوەكەی قادیا بەهۆی بۆردومانی توركیا بووە

كه‌جه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كامپى قادیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ ڕوویداوه‌”. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌…
Total
0
Share