سەرۆك كۆمار داوادەكات رێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە.

سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە لەسەر گرنگیی تەواوكردنی رێوشوێنەكانی گۆڕینی شاری هەڵەبجە بۆ پارێزگا و دانانی پرۆژەیاساكە لە خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

دووپاتیشیكردووەتەوە، هەڵەبجە سمبولێكە لە سمبولەكانی رووبەڕووبوونەوەی سەركوتكاریی رژێمی پێشوو و، دانیشتووانەكەی رووبەڕووی چەندین كۆمەڵكوژی بووەتەوە و كاروانێك لە شەهیدی پێشكەش كردووە.

تائێستا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، تەنها قۆناغی كۆتایی بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە ماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی چوارشەممە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكات

سبه‌ینێ ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبەت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share