پێشتر حكومەتی عێراق ئاگاداركراوەتەوە
كۆشكی سپی وردەكاریی هێرشەكان ئاشكرادەكات

كۆشكی سپی پێیوایە هێرشەكانی شەوی رابردوو سەركەوتوو بوون و راشیدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

جۆن كێربی، رێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە كۆشكی سپی رایگەیاند، هێرشەكانی شەوی رابردوو لە سێ ناوچەی جیاوازی عێراق و چوار ناوچەی سوریا ئەنجامدراون و وەزارەتی بەرگری تاوتوێی ئەنجامەكانی دەكات.

وتیشی، “بەڵام باوەڕمانوایە سەركەوتوو بووبێت، ژمارەی كوژراو و بریندارانی میلیشیاكان نازانین، سەرۆك بایدن ئاگاداركراوەتەوە”. ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەكان دەستیان پێكردووە، كۆتایی نەهاتووە و بەردەوام دەبێت.

كێربی روونیشیكردەوە، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكانی حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

هێرشەكان لەناو عێراق ناوچەی قائیم-ی سەر بە پارێزگای ئەنباری گرتەوە و بەپێی میدیا عێراقییەكان كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا بە رەسمی هیچ ئامارێك بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق لەلایەن ئەمریکاوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: تاوەکو ساڵی 2050 تووشبوون بە شێرپەنجە 77٪ زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share