جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ویستی سیاسی ڕێگرە لە ئەنجامدانی سەرژمێری

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ” ویستە سیاسییەكان ڕێگرن لەبەردەم ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان لە عێراق.”

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەكەی، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 15ی كانونی یەكەم پێشوازی كردووە لە ڕیتا كۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان لە عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی پەرەپێدانی دانیشتووان و كاری هاوبەشی نێوان نەتەوەیەكگرتووەكان و حكومەتی عێراق كراوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق و زەمینەسازی بۆ سەردانی بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان لە ساڵی داهاتوودا بۆ بەغداد.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ڕێككەوتن كراوە لەسەر ڕێكخستنی وۆركشۆپێك بە سەرپەرشتی پەرلەمان سەبارەت بە گرنگیی سەرژمێریی دانیشتووان و گرنگیی ئەنجامدانی لە زووترین كاتدا.

لە وەڵامی ئەوەشدا، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەوەی تا ئێستا ڕێگربووە لەبەردەم ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان، ویستە سیاسییەكان بوون.”

بابەتی پێشتر

دواجار ئەمریكا گورزەكەی لە توركیا وەشاند

بابەتی دواتر

لە بەغداد چی دەگوزەرێت؟.. لەمپەرێكی زۆر لە بەردەم شاندەكەی هەرێم-دان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەینەوا.. 25 تیرۆریست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان 25 تیرۆریستیان لە نەینەوا دەستگیركردووە. ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق پێدانی قەرزێك بە بڕی 50 ملیۆن دینار دەداتە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت. لەو بارەیەوە…
Total
0
Share