لە هەمواری یاسای بودجەدا گرفت بۆ پشكی هەرێم دروستدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمان ئاسان نییە و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران كار بۆ ئەوە دەكەن كە بەبیانووی یەكلاكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و وردبینیكردن لە لیستەكان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت گرفت بۆ هەمواری یاسای بودجە و داواكارییەكانی هەرێم دروستبكەن.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، عێراق ئامادەنییە بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان 20 دۆلار بدات و لە هەمانكاتدا دەیانەوێت بەهانە بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لیستی مووچەخۆران بدۆزنەوە لە پەرلەمان گرفت بۆ هەمواری یاسای بودجە و داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكەن.

بەبڕوای ئەو پەرلەمانتارە تا ئەو دوو پرسە یەكلانەكرێتەوە پێناچێت هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان بە ئاسانی تێبپەرێندێت و پێویستە هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بۆ هەمواری یاسای بودجە چڕبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان پەیامێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

رێوشوێنێكی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share