ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كازمی ئەنجامدا

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، كازمی و ماكرۆن پەیوەندییە “ئابوری و سیاسی و هونەری”یەكانی نێوان هەردوولایان تاووتوێكرد.

 ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك فەڕەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، وەك نوسینگەی كازمی ئاشكرایكردووە.

 لەو پەیوەندییەدا، بەگشتیی باس لە بارودۆخە هەرێمی و جیهانییەكان كراوە، هەروەها ڕێگاكانی هەماهەنگییەكان بۆ هێوركردنەوە و سەقامگیركردنی ناوچەكە تەوەرێكی پەیوەندییەكە بووە.

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق پەیوەندییەكی هەماهەنگی و هاوسەنگی لەگەڵ هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی دەوێت.

لای خۆشییەوە، سەرۆكی فەڕەنسا دەستخۆشی لە هەڵوێستەكانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكە كردووە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، وڵاتەكەی پشتگیریی تەواو لە عێراق دەكات و خوازیاری فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولایە بەتایبەت بە بواری ئابوری و ئاشكراشیكردووە، “كۆمپانیا فەڕەنسییەكان خوازیاری وەبەرهێنانن لە عێراق لە سەرجەم كەرتەكاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
زیاتر ببینە

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە. عەلی زوبەیدی…
Total
0
Share