وەزیری دارایی هەرێم: بە وشەی ئینفاقی فیعلی دەستخراوەتە قوڕگی مووچەخۆرانی هەرێم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە وشەی ئینفاقی فیعلی دەستخراوەتە قوڕگی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، ” لە عێراق كۆدەنگی هەیە مووچەی مووچەخۆران لە پرسەكانی دیكە جیابكرێنەوە و كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا راگەیاند، لە ساڵی 2019ەوە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بە بەغداد دراوە و لە 90 %ی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم پاك و بێگەردە و هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم پێشتر وردبینیان تێدا كردووە.
وتیشی، “یاسای بودجە كێشەی بۆ هەرێم و عێراقیش دروستكردووە و چاوەڕواندەكرێت دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوەكان بۆ هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان دەستپێبكات و جگەلەوەش لە عێراق كۆدەنگی هەیە مووچەی مووچەخۆران لە پرسەكانی دیكە جیابكرێنەوە و كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و بەهۆی هەندێك گرفتی دەستكرد ناردنی 618 ملیار دینارەكە دواخرابوو”.

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێشنیازیان بۆ بابەتی پلەبەزركردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە”.

بابەتی پێشتر

هیندستان.. دوای گرتنی کۆترێک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ئەمڕۆ پۆلیس ئازادیکرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share