گۆڕان: تا دوا بڕیاری سیاسی تیمی گۆڕان لە حكومەتدا بەردەوام دەبێت

ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری کشانەوە یان ‏مانەوەی تیمەکانیان لە حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، تیمەکانیان تا دوا بڕیاری ‏سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، لە حکومەتدا نوێنەرایەتیی گۆڕان دەکەن.‏

ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ‏ڕایگەیاندووە، لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 و دەرکەوتنی ‏ئەنجامە سەرەتاییەکان، بەمەبەست و بێمەبەست ڕووی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتیی ‏بزوتنەوەکە (خانە و جڤاتەکان) و تیمەکانی حکومەت (هەرێم، خۆجێیی) بووە.‏

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، بەوهۆیەوە ئەندامانی خانە و ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە ‏دەستیانلەکارکێشایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بزوتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی دیاریکردن و ‏هەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیدایە بۆ سەرکردایەتیکردنی بزوتنەوەکە.‏

سەبارەت بە بڕیاری بزوتنەوەکە لەبارەی كشانەوە یان مانەوە لە حکومەت، دەڵێت، ‏‏“جەخت لەوە دەکەینەوە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ ‏مانەوە لە حکومەتدا، یان کشانەوە، هاوڕێیانمان لە حکومەتدا نوێنەرایەتیی گۆڕان دەکەن ‏و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن”.‏

ژوورەكە دووپاتیكردووەتەوە، هەر کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوە لە ‏حکومەت بدات، تیمەکانیان پێوەی پابەند دەبن.‏

بابەتی پێشتر

خاڵی ناكۆكی نێوان سەدر و چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دژەكۆرۆنا.. ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا نابن و زانایانیان شۆككردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share