دابان شەدەڵە: ژمارەیەك نوێنەرایەتی دیكەی حكومەتی هەرێم لە وڵاتان دەكرێنەوە

لە سێیەمین كۆنفرانسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم پێشنیازكراوە نوێنەرایەتیی حكومەت لە چەند وڵاتێكی دیكە بكرێنەوە و ئەمڕۆش دواڕۆژی كارەكانی كۆنفرانسەكەیە كە چەند رۆژێكە بەردەوامە.

دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم بە ماڵپەری رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند، “حكومەتی هەرێم لە پلانیدایە چەند نوێنەرایەتییەكی دیكە بكاتەوە و لە كۆنفرانسیشدا باسكراوە و وڵاتەكانیش پێشنیاز كراون”.
جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم راشیگەیاند: “سەرجەم راسپاردە و پێشنیازەكانی كۆنفرانس لە سەرجەم ئەو لیژنە و تەوەرانەی دیاریكرابوون، كراونەتە راپۆرت بۆ پەرەپێدان و رێكخستنەوەی كاروباری نوێنەرایەتییەكان”.
نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ باڵیۆزخانەكانی عێراقدا دەبێت و لە بوارە جیاجیاكاندا كار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەن” دابان شەدەڵە وادەڵێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، سێیەم كۆنفرانسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە 28-1-2024 ەوە لە هەولێر دەستیپێكردووە و بڕیارە ئەمڕۆ 1-2-2024 كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.

بابەتی پێشتر

بازرگانیی عێراق: سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان 11 ماددەی تێدادەبێت

بابەتی دواتر

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە ئیدارەی گەرمیانەوە

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووی فەرمییە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share