بازرگانیی عێراق: سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان 11 ماددەی تێدادەبێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان 11 ماددەی خۆراکی تێدادەبێت و جیاواز دەبێت لە سەبەتەی خۆراکی رەمەزانی ساڵی رابردوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، چوار ماددەی خۆراکی نوێ بۆ بەشە خۆراک زیاددەکرێت و ژمارەی ماددەکان دەگاتە 11 ماددە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە ماددە نوێیەکان چی دەبن.

وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆگاکانی وەزارەت بەشی زیاتر لە ٦ مانگ ماددەی بەشەخۆراکیان تێدایە و سەنتەری بازاڕکردنیش لە هەموو پارێزگاکان کراونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، 14ی کانوونی دووەم، ئەسیر داواد وەزیری بازرگانیی عێراق دڵنیایی بە هاوڵاتییاندا، بڕی دانەوێڵەی پێویست بۆ بەشە ئاردی ساڵێکی هاوڵاتییان لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتدا بوونی هەیە و وتیشی، “بەشە خۆراکی شەش مانگی داهاتوو زامنکراوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
Total
0
Share