راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمەوە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم راگەیەندراوێك بۆ كارەساتی 1ی شوباتی شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 20 ساڵ لەمەوبەر لەیەكی شوباتی ساڵی 2004دا تیرۆریستانی تاریك ویست لە دوو كردەوەی خۆكوژیدا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان 103 بەرپرسی حكومی و سەركردە و كادیر و پێشمەرگە و هاوڵاتییان شەهیدكرد و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەگەر چی تیرۆریستان ئەو كارە قێزەوونەیان بۆ تێكدانی ئاشتی و گیانی لێبووردەیی و خۆشییەكانی جەژن بوو بەڵام، خوێنی شەهیدان و قوربانییەكان بوونە هەوێنی زیاتر بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیان و تەبایی و یەكێتی ڕیزەكانی گەلی كوردستان،

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەشڵێت، “ئەمساڵیش كە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەوكارەساتە دەكەینەوە لەگەڵ ناردنی دروود بۆ گیانی شەهیدانی كوردستان، گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا شانازی بە ئاسایش و ئارامی كوردستان و خۆڕاگری لە ئاست هەموو كارەسات و قەیرانەكان دەكات و لە هەمانكاتدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان دەكەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریزم.

هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەری زیاتر بەهێزكردنی سەروەریی كوردستان و یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان بێت و ئێمەش لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بیرەوەریی شەهیدان و قورباییان بەرز و زیندوو رادەگرین و وەك هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

بەشی هونەری سینەمای سلێمانی دەرهێنەر و فیلمسازان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share