بەشی هونەری سینەمای سلێمانی دەرهێنەر و فیلمسازان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی هونەری سینەمای سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی دەرهێنەر و فیلمسازان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، سەرجەم دەرهێنەر و فیلمسازانی ناو شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی لە هەردوو ساڵی 2022 و 2023 فیلمەکانیان بەشداری فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیان کردووەو خەڵاتیان وەرگرتووە، تکایە لەرێگەی نامەوە ئاگادارمان بکەنەوە.

دەشڵێت، ئاگادارکردنەوەکە بەمەبەستی بەدەستهێنانی داتاو ئامارێکی دروستی هونەری و کارێکی پێویستە، و نامەکە بۆ پێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵلایەتیی فەیسبووک بنێرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تکایە رەچاوی ئەم ٤ خاڵە بکەن :

یەکەم – ناوی فیلمی بەشداربوو.

دووەم – ناوی فێستیڤاڵ و وڵاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە.

سێهەم – ساڵی وەرگرتنی خەڵاتەکە ئاماژە پێدرابێت.

چوارەم – دەستنیشانکردنی جۆری خەڵاتی وەرگیراو بۆ فیلمەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سلێمانی چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی لەسەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لەو تیرۆریستانە لە شاری سلێمانی بووە. وەین…
Total
0
Share