بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت لە ناوچەكانی باكووری هەرێم و بەفر لە ناوچەشاخاوییەكان و هەندێك لەو شارۆچكانەی كە نزیكن لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچەكانی باكووری هەرێم و بەفر لە ناوچەشاخاوییەكان و هەندێك لەو شارۆچكانەی كە نزیكن لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم ناوچانە ئەگەری بەفربارینی هەیە:
لە سنووری دهۆك، بامەرنێ و ئامێدی و شیلادزێ
لە سنووری هەولێر، حاجی ئۆمەران و چۆمان و سۆران
لە سنووری سلێمانی، قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن.