ئایا “شەربەتی سەوزە” بەسوودە؟

هەندێك كەس حەز بە خواردنی سەوزەكان ناكەن، ئەمەش وادەكات خواردنەوەی شەربەتەكەی بۆ ئەوان سەرنجڕاكێش بێت، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی رێنوێنییەكان بە خواردنەوەی “شەربەتی سەوزەكان”، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بەسوودە بۆ تەندروستیی مرۆڤ؟

ویتنی لینسنمایەر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی خۆراك و زانستی خۆراكی زانكۆی سانت لویس لە ئەمریكا رایگەیاند، خواردنەوەی شەربەتی سەوزەكان “دەشێت لە هەندێك دۆخدا ببێتەهۆی تەواوكاری سیستمێكی خۆراكیی تەندروست، بەڵام نابێتە جێگرەوەی خۆراكی پێویست”، وەك ئەوەی لە راپۆرتێكی واشنتن پۆستدا هاتووە.

وتیشی، دەشێت “شەربەتی سەوزەكان” خواردنەوەیەكی وزەبەخش بێت، لەهەندێك كاتیشدا كالۆری و شەكری كەمە. لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی زۆری ئەو ڤیتامین و كانزایانەی تیایە كە لە سەوزەكاندا هەن.

شەربەتی میوە و سەوزە رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە سیستمێكی خۆراكیی هاوسەنگدا، هاریكاریشت دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئەو سوودانەی لە خواردنی میوە و سەوزەدا هەن، ئەگەر نەتوانیت وەك پێویست بە ساغلا بیانخۆیت.

لای خۆیەوە كریستینا پیترسن، پرۆفیسۆر لە زانستی خۆراكی زانكۆی ویلایەتی بنسلڤانیا دەڵێت، سەبارەت بەو كەسانەی بڕی پێویست سەوزە ناخۆن، شەربەتەكەی دەبێتە رێگایەكی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوە خۆراكییە گرنگەكان.

بەڵام لە حاڵەتی فڕێدانی هاڕدراوی سەوزەكە لە شەربەتەكەی، لەوكاتەدا ریشاڵ بەدەستناهێنیت، وەك ئەوەی پیترسن روونیدەكاتەوە و دەشڵێت، ئاشكرایە كە بەبێ ریشاڵەكان، شەكری ناو میوە و سەوزەكان ئاسانتر دەمژرێت، ئەمەش رێژەی شەكر لە خوێندا زیاتر بەرزدەكاتەوە زیاتر لە كاتی خواردنی خودی سەوزە یان میوەكە بەتەواوی.

هاوكات پێگەی (مایۆ كلینیك) بڵاویكردەوە، شەربەتی میوە و سەوزەكان باشتر نییە بۆ تەندروستی بەراورد بە خواردنیان بە تەواوەتی.

 

بابەتی پێشتر

لە بەغدادەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share