باندێك دەستگیركرا.. ماددەی هۆشبەریان لە گەدە و “كۆم”دا شاردووەتەوە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەڵێت، لە گەدە و “كۆم”یاندا شاردوویانەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی هێزەکانیان و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركران كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران (ر.ع.ص.)، (ف.أ.م.)، (ف.ح.ر.) و (ب.ب.ح.)، خەڵکی ئێرانن و لەو وڵاتەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی هەولێر روونیشیدەكاتەوە، باندەكە لە شێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادەکردووە، بە شێوازی قوتدان لە (گەدە)یان هەڵیانگرتووە، هەروەها هەندێکی دیكە لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لە جەستەیان حەشاردابوو.

دوای دەستگیرکردنیشیان دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەجەستەیاندا حەشاریاندابوو.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەکە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share