وەزیری كارەبا: قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست

وەزیری كارەبای هەرێم دەڵێت، قەرزی هاوبەشانی كارەبا دەكەنە قیست و دەكرێت بگاتە 12 قیست، دووپاتیشیدەكاتەوە، دانانی پێوەری زیرەك بەفیڕۆچوونی كارەبای 44%ــەوە كەمكردووەتەوە بۆ 36%.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “چەند ڕۆژێکە ڕەوشی کارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندیی بە گەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە، کە لە 15ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی لەکارکەوتن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا بە شێوەیەکی مامناوەندی ڕۆژانە 15-16 کاتژمێر کارەبا لە سەرانسەری ھەرێم دەدرێت.

وەزیری كارەبا دەڵێت، “بە پێی یاسا و ڕێنمایی، هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر دوو جار بەسەر یەکەوە کرێی کارەبا نەدات، کارەباکە دەبڕێت، بەڵام ئێمە دۆخی هاووڵاتیانمان لەبەرچاو گرتووە و کارەبای کەسمان نەبڕیوە”.

لەبارەی دانەوەی قەرزی کارەباش لەلایەن هاوڵاتییان و هاوبەشانەوە، وەزیری كارەبا ئاشكرایكردووە، “لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 15%ی لێخۆشبوون بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو”، دەشڵێت، “ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست، کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن”.

بابەتی پێشتر

ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی باڵا دەستیپێکردووە

بابەتی دواتر

عێراق ڕاگرتنی ناردنی كارەبا لە ئێرانەوە دووپاتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share