بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، هودا بانک کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزادرا، بەشداری لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی نەکردووە لە ساڵی 2023دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراقی بڵاویکردەوە، هودا بانک لەسەر چالاکییەکانی ساڵی 2022 سزادراوە و لە ساڵی رابردوودا بە هیچ جۆرێک رێگەی پێنەدراوە بەشداری پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بەبێ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی، بەڵام دەتوانێت مامەڵە بە دراوی بیانی دیکە بکات.