سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تاوانی دزەپێکردنی زانیارییەکانی دەوڵەت بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای ئیسلام ئاباد بڕیاریدا عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تاوانی دزەپێکردنی نهێنییەکانی وڵات 10 ساڵ زیندانی بکرێت.

لە 29 ی ئابی ساڵی رابردوو بە کەفالەت ئازادکرا بۆ ئەوەی تێهەڵچوونەوە بە بڕیاری دادگا بکرێت.

عمران خان زیاتر لە 100 تۆمەتی ئاڕاستەکراوە، دەستگیرکردنیشی ناڕەزایەتیی لایەنگرانی لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاریکرا

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق: هودا بانک ساڵی 2023 سزای لەسەر بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share