وەزارەتی پلاندانانی عێراق: لەمساڵدا تێکڕای داهاتی ساڵانەی تاک زیاددەبێت

وەزارەتی پلاندانان عێراق رایگەیاند، “تێکڕای داهاتی ساڵانەی تاک ساڵی رابردوو نزیکەی حەوت بۆ هەشت ملیۆن دینار بووە و بۆ ئەمساڵیش زیاتر دەبێت”.

لەبارەی داهاتی ساڵانەوە، وەزارەتی پلاندانان عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “تێکڕای داهاتی ساڵانەی تاک ساڵی رابردوو نزیکەی حەوت بۆ هەشت ملیۆن دینار بووە و پێشبینیدەکرێت کە تێکڕای ئەو داهاتە بۆ ئەمساڵ زیاترببێت بەتایبەتی دوای کارەکانی حکومەت لە پشتگیریکردنی بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، کارتی بەشەخۆراک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندیی عێراق توانیویانە هۆکاربن لە دابەزین و سەقامگیری پێوەرەکانی هەڵاوسان و دابەزینی رێژەکانیان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، وەک چۆن رێژەی هەڵاوسان لە ساڵی 2021 دا 6٪ بووە و لە ساڵی 2022 بۆ 5٪ دابەزیوە و دواتر لە ساڵی 2023 رێژەی هەڵاوسان 4.4٪ بووە”.

لەو بارەیەوە عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، “ئەو داهاتە تەواوی دانیشتووان ناگرێتەوە، بەو پێیەی هەر تاکێک داهاتی یەکسان وەرناگرێت و هەندێک کەس داهاتی ساڵانەیان رەنگە نزیکی سێ ملیۆن دینار بێت و هەندێک کەسی دیکە 10 ملیۆن یان زیاتر بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share