بە وێنە.. كازمی بە گۆڕەپانی تەحریردا پیاسە دەكات

وەك لە ژمارەیەك وێنەدا دەركەوتووە، مستەفا كازمی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكەدا لە خواردنگەیەك دانیشتووە و دواتر پیاسەیەكی بە گۆڕەپانی تەحریردا كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پیاسەیەكیان بە گۆڕەپانی تەحریردا كرد.

وەك لە وێنەكاندا دەركەوتووە، كازمی لەگەڵ ئەو بەرپرسە عێراقییانەدا پاش گەڕان بە چەند شوێنێكی بەغداد-دا نانی ئێوارەیان لە خواردنگەی زەیونە خواردووە.

ئەو دەركەوتنەی كازمی لە بەغداد پاش ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو لە پایتەختی عێراق گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان كازمی و چەند گروپێكی سەربە حەشدی شەعبی دروستبوو.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی پاسی خوێندكاران.. هەمان ڕەنگی پێش هەشت دەیە

بابەتی دواتر

هۆندا "كەمامە"یەكی تایبەت بە لەناوبردنی ڤایرۆسی ناو ئۆتۆمبێل دادەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی. نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع…
Total
0
Share