باڵیۆزی ئەمریکا: عێراق شایستەی ئابورییەکی هەمەچەشن و پێشکەوتووە

 باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ وەزیری کارەبا بۆ دروستکردنی سیستەمێک بە تایبەتمەندی نێودەوڵەتیی لە بواری کارەبادا راگەیاند.

ئیلێنا رۆمانسکی لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “عێراقییەکان شایستەی ئابوورییەکی هەمەچەشن و هاوچەرخ و هەلی کارێکی گونجاون بە مووچەی باشتر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەدەستهێنانی ئەمە پێویستە سیستەمێکی کارەبای ئاست بەرزی جیهانی دروست بکرێت.

جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق و حکومەتی عێراق کاربکات بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە گرنگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یونسێف ڕێگریكردن لە وازهێنانی منداڵ لە خوێندن و هاوسەرگیریی منداڵان لە عێراق چڕدەكاتەوە

ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، ڕێکارەکانیان بۆ ڕێگریکردنی دەرهێنانی منداڵان لە خوێندنگە و هاوسەرگیریکردنی منداڵان لە…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم وەكو عێراق مووچەكەیان تەوتین بكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم وەكو…
Total
0
Share