رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی هاتنی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە، بڕیاردرا رۆژی دووشەممە 1ی ئایار لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی بێت”.

هاوکات بەپێی خشتەی پشووەکان لە هەرێمی کوردستان لە هەمان رۆژ و بەهەمان بۆنەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

بیرۆکەی رۆژی جیهانی کرێکاران بۆ ساڵی 1856 دەگەڕێتەوە لە ئوسترالیا و دواتر لەسەرجەم وڵاتانی جیهان بڵاوبوویەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
Total
0
Share