چیرۆكی پاسی خوێندكاران.. هەمان ڕەنگی پێش هەشت دەیە

هەرچەندە 80 ساڵ بەسەر دروستكردنیاندا تێپەڕیوە، هێشتا دیزاین و شێوازی ئەو پاسانە نەگۆڕاون كە خوێندكاران دەگوازنەوە لە بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و كەنەدا و چەند وڵاتێكی دیكە.

پاش هەشت دەیە، پاسەكانی خوێندنگاكان بە سەلامەتترین هۆكاری گواستنەوە دادەنرێن، بەجۆرێك 70 هێندەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی سەلامەتترینن، وەك دامەزراوەی نیشتمانی بۆ سەلامەتیی هاتوچۆ لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە.

چیرۆكی دروستكردنی پاسی خوێندنگاكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1926، كاتێك لە كۆنگرەیەكدا فرانك سێر، مامۆستای كۆلێژی مامۆستایان پێشینازی دروستكردنی كرد.

دواتر تا ساڵی 1938 لە ئەمریكا ژمارەی پاسەكان بەڕێژەی 132% زیادیان كرد.

ئەو پاسانەی ئێستا هەن بۆ گواستنەوەی خوێندكاران گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر شێوازیاندا نەهاتووە، بەراورد بەوانەی كە پێش 80 ساڵ دروستكراون.

لە ئەمریكا لە كاتی ئێستادا، پاسەكانی خوێندنگاكان نزیكەی 26 ملیۆن منداڵ دەگوازنەوە.

بەڵام پێش سەردەمی پاسەكان، منداڵەكان لەڕێی گالیسكەوە دەگوازرانەوە.

پاش دروستكردنی ڕێگاوبانەكانی تایبەت بە خوێندنگاكان، پاسەكانی زیاتر خواستیان لەسەر بوو.

هەرچەندە بەشێوەیەكی پلەبەندی و لەسەرخۆ گۆڕانكاری لە پاسەكاندا دەكرا، بەڵام زیاتر پەیوەندییان بە لایەنی سەلامەتیی پاسەكانەوە هەبوو نەك شێوازەكانی.

ڕاپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەنێوان ساڵی 2008 بۆ 2017، 71 سەرنشینی پاسی خوێندكاران بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا ڕۆژانە 26 ملیۆن خوێندكار هاتوچۆ دەكەن.

ڕێژەی مردن لەنێو پاسی خوێندكاران 1%ی كۆی مردن دەكات بە ڕوداوەكانی هاتوچۆ لە ئەمریكا.

هۆكاری سەلامەتیی ئەو پاسانە چین؟

ئەوەی وا دەكات ئەو جۆرە پاسانە سەلامەت بن، قورسی و گەورەیی قەبارەكەیانە، كە حەوت هێندەی ئۆتۆمبێلە ئاساییەكانن.

گەورەیی قەبارە و قورسییەكانیان وادەكات لەكاتی ڕوداودا كەمترین زیانیان بەر بكەوێت، سەرنشینەكانیش كەمتر هەست بە بەهێزی ڕوداوەكە دەكەن.

هەروەها كەمتر دووچاری وەرگەڕان دەبن.

هۆكارێكی دیكەی سەلامەتیی ئەو پاسانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی، بەهۆی شێوە و ڕەنگە جیاوازەكانیانەوە ڕوونتر دەردەكەون و سیستماتیكن لە هاتوچۆدا.

پاش ئەوەی تا ساڵی 1939 ژمارەی پاسەكان زیادیان كرد، فرانك سێر، بیری لەوە كردووە هەر چۆن خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنی ئەو پاسانەیە ئاواش دەستوورێك بۆ كاركردنیان پێشنیاز بكات.

دواتر ئەو مامۆستایە بانگهێشتی خاوەنی پاسەكان و خانەوادەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا ڕێككەوتن لەسەر دانانی 44 ڕێسا بۆ ئەوەی سەرجەم پاسەكان پێوەی پابەند بن.

لەو ڕێسایانە تەنانەت باس لە شێواز و قەبارەی پاسەكان و كورسییەكانی كرابوون، لەوێش بڕیاردرا لەسەر ڕەنگی زەرد.

پاش هەشت سەدە هێشتا ئەو پاسانە خاوەنی ئەو ڕەنگانەن و شێوازی دەرەوەیان گۆڕانكاریی زۆریان بەسەردا نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. 240 ملیار دۆلار بەشێوەیەكی نایاسایی براوەتە دەرەوە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. كازمی بە گۆڕەپانی تەحریردا پیاسە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share