بڕیارێك لەبارەی ئەوانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە دەرچوو

لیژنەی پێداچوونەوە بە بڕوانامەكان بڕیارێك دەردەكات لەبارەی چارەسەری گرفتی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی پێداچوونەوە بەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون بەڕێوەچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردرا گشتاندنێكی تایبەت ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان بکرێت تا لەڕووی زانستی، کارگێڕی، دارایی و یاساییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و دواتر بە راپۆرتێک بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

بڕیارەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە لە نێوان ساڵانی (2013 تا 2019) لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەی بەرزتریان هێناوە و تائێستا هەمواری بڕوانامەكەیان بۆ نەكراوە و دانیپێدانەنراوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران

بابەتی دواتر

دوو پێشنیار بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share