حكومەتی هەرێم داوادەكات تا پەسەندكردنی بودجەی 2023 بەغداد لە ناردنی پارە بەردەوام بێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و داوای لە بەغداد كرد تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا وەزارەتی دارایی راسپێردرا لە پەیوەندی بەردەوامدا بێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق تا وەكو رێكارەكانی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم تەواوبكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شاندی دانوستانكاری هەرێم راسپێردران لە دوای پشووەكانی سەری ساڵ كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چڕبكەنەوە بە ئاراستەی بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان تا وەكو پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند دەكرێت هەروەك لە كارنامەی وەزاریدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی پێنج مانگی بۆ دەستگیركردنی تۆڕێكی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش راگەیاند

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share