ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك سوێندی یاساییان خوارد

دوای ئەوەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سوێندی یاساییان خوارد، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە داوای كاركردن دەكات وەك یەك تیم.

رێبوار تەها، سەرۆک فراكسیۆنی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەردەم سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک سوێندی یاساییمان خوارد.

“دووپاتمانکردەوە ئاوڕنەدەینەوە لە رابردوو، بەڵکو بیر لە ئەمڕۆ و ئایندەی کەرکوک و کەرکوکییەکان بکەینەوە و وەک یەک تیم کاربکەین لە پێناو کەرکوک”، رێبوار تەها وای وت.

“دووپاتمانکردەوە ئاوڕنەدەینەوە لە رابردوو، بەڵکو بیر لە ئەمڕۆ و ئایندەی کەرکوک و کەرکوکییەکان بکەینەوە و وەک یەک تیم کاربکەین لە پێناو کەرکوک”.

پێشر پەروین فاتیح، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جیاواز لە پێشووتر کە دادوەر دەچووە نێو ئەنجومەن، ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆیان دەچنە دادگاو سوێندی یاسایی دەخۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پەسەندکردنی ناوەکان بە 15 رۆژ، دەبێت پارێزگار بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکات، بەڵام ئەگەر نەیکرد لە رۆژی 16ەیەم کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان

بابەتی دواتر

عێراق نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share