ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت وەرگرتنی پارەی ئاوی پەكخست

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی و ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە وەرگرتنی پارەی ئاو ڕادەگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە ئەمڕۆوە شەممە بۆ ماوەی یەك هەفتە و ڕۆژانە لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا كە هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت، بەو هۆیەوە سیستمی وەرگرتنی پارەی ئاو لە هاوڵاتییانیش ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ڕۆژانە تا كاتژمێر 10:30ی خولەك سیستمی وەرگرتنی پارەی ئاو دەوەستێت لە دوای ئەو كاتەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بنكەكانی وەرگرتنی پارەی ئاو بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناونووسین بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا دەستبكرێت بە ناونووسینی چاودێرانی ناوخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share