سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەوەکردەوە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە و گرنگیی ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە دەبێت سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پارێزراو بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە و تیایدا گفتوگۆی دۆخی عێراق و ناوچەکە کراوە و پێویستی کارکردن دووپاتکراوەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکراوە و جێبەجێکردنی کارەکانی حکومەت و بەرەوپێشچوونی پلان و پڕۆژەکانی حکومەت بۆ داهاتوو، کە دەبنە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی عێراق باسکراون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردنەوەی ناوەندێکی بازرگانی لە عەمان راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك سوێندی یاساییان خوارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share