وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردنەوەی ناوەندێکی بازرگانی لە عەمان راگەیاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رێککەوتنێکی بۆ کردنەوەی ناوەندێکی بازرگانی عێراقی لە عەمان ڕاگەیاند و داوای پێشخستنی ئابوری عێراق و ئوردن دەکات.

غەسان فەرحان، یاریدەدەری وەزیری بازرگانی عێراق، لە میانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابوری عێراق و ئوردن لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “عێراق کار بۆ داڕشتنی رێگایەکی روون بۆ کەرتە ئابورییەکان دەکات کە هاوتەریبن لەگەڵ بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ئابوری کە بەشدارە لە گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “کۆبوونەوە لیژنەی عێراقی و ئوردنی کە لە بەغدا ئەنجامدرا، بووە هۆی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی ناوەندێکی بازرگانی عێراقی لە عەمان”.

ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق داوایەکی ئاڕاستەی حکومەت و کەرتی تایبەت کرد و دەڵێت، “داوا لە هەموو دەزگاکانی حکومەت و کەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات دەکەین زۆرترین سوود لەم کۆڕبەندە وەربگرن، کە دەبێتە بناغەیەکی تۆکمە بۆ پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییە دووقۆڵییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share