سەدر هێشتا سێ کاندیدی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هەیە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، کە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن و گەورەترین ‏كوتلەی پەرلەمانە، سێ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، کە ئەوانیش ‏‏”مستەفا کازمی، عادل مهودر و ساڵح تەمیمی”ن.‏

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتەكەی سەدر بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشکراکردووە، “تا ‏ئێستاش ئەو سێ کاندیدە لای ڕەوتی سەدر گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت، کە ‏کامیان دەتوانن سەرۆک وەزیرانێکی بەهێزبن، دوای ئەوەی کە ماڵی شیعە بە تەواوی ‏دابەشبووە”.‏

مستەفا کازمی، ئەگەرچی کەسێکی بێ پشتە لەناو پرۆسەی سیاسیی عێراقدا و سەر بە هیچ ‏حزب و لایەنێم نییە، بەڵام لەلایەن سەدرەوە کاندیدێکی بەهێزە و ماوەی ‏حکومدارییەکەشی لەلایەن سەدرەوە جێگای تێبینی نەبووە.‏

دوو کاندیدەی دیكەش، عادل مهودر و ساڵح تەمیمی، سەر بە ڕەوتی سەدرن و پێشتر ‏ئەزموونی سیاسی و حوكمڕانییان لەناو وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەبووە و یەكێكیان ‏وەزیری شارەوانیی عێراق بووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
Total
0
Share