عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی شوبات بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە داهاتەكەی زیاترە لە 7 ملیار دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، بەپێی دوایین داتاكان كە لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بڵاوكراوەتەوە كە مانگی رابردوو بڕی 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتەكەی 7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار دۆلار بوو و یەك بەرمیل نەوت بە 76 دۆلار و 50 سەنت خەمڵێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
Total
0
Share