بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە؛ دۆلار روو لە شکانە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ 20 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم دابەزیووە بۆ خوار 151 هەزار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، 205 ملیۆن و 85 هەزار و 841 دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕە 183 ملیۆن و 865 هەزار و 841 دۆلاری حەواڵە بووە و 21 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری کاش بووە.

بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە کاتی داخستنی بازاڕەکان ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە دیووە، بەهۆی ئەوەی لە پێنجشەممەدا لە سەروو 151 هەزار دینار مامەڵەی دەکرا، بەڵام لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 150 هەزار و 750 دینارە.

 

 

بابەتی پێشتر

بە رەزامەندی باڵێكی پارتی لاهور جەنگی حزبێك پێكدەهێنێت

بابەتی دواتر

نابێت ئەم دەرمانە لەگەڵ ئاوی کانزایی بخورێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share