د. پشدەر عەبدوڵا: لە سنووری سلێمانی لە رۆژێکدا 50 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن

نەخۆشخانەی منداڵان

د. پشدەر عەبدوڵا پزیشکی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند، لەماوەی شەو و رۆژێکدا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی و لەو ژمارەیەش 50 یان بە تێکڕا پێویست بە داخڵبوون دەکەن.

د. پشدەر عەبدوڵا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما حاڵەتەکانی پەتا زیاددەکات بە تایبەت لە منداڵاندا، بەهۆی ئەوەی بەرگری جەستەیان بەراورد بە گەورەکان کەمترە، بەڵام هێندەی تێبینی دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەکە کەمترە و حاڵەتەکان کەمتر توندن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەو و رۆژێکدا 500 منداڵ دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە کە زۆرینەیان تووشبووی پەتا زستانییەکانن، لەو ژمارەیە بە تێکڕا 50 منداڵیان پێویست دەکات داخڵ ببن و لەژێر چاودێری پزیشکدا بن، چونکە هەندێکیان نەخۆشیەکانی دڵ و سنگ و مێشک و دەماریان هەیە.

ئاشکراشیکرد، رێنمایی دایکان و باوکان دەکەین، منداڵەکانیان بە تایبەت ئەوانەی خۆیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لە چوون بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان بپارێزن، هەر چووشن با ماسک ببەستن، ئاگاداری پاکوخاوێنی منداڵەکانیان بن چونکە ئەمە رێگەیەکە بۆ خۆپارێزیکردن لە پەتا زستانی و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.

بابەتی پێشتر

بە بڕیارێک لەبری زەوی، یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

54 کۆچبەر لە دەریای باکووری لوبنان رزگارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share