بە رەزامەندی باڵێكی پارتی لاهور جەنگی حزبێك پێكدەهێنێت

پارتى له‌ رێگه‌ى وەزیری ناوخۆوە مۆڵەتی رەسمی بە حزبێك بۆ لاهور جه‌نگى دەدات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لاهور جەنگی بورهان مۆڵەتی حزبە نوێیەكەی بە رەزامەندیی باڵێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هەرێم به‌ رەسمی وه‌رگرتووه‌.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مۆڵەتپێدانەكە له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى مۆڵه‌تى رێكخراو و حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بە فەرمانی پارتی بەخێرایی و دوور لە رەچاوكردنی مەرجە یاساییەكان تەواوكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی سبەینێ خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت

لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی، سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و…
Total
0
Share