بڕیارێكی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رێگای بریكارەكانەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دەشڵێت، “بڕیاری پێدانی چەند ماددەیەكی خۆراكی دیكە بە هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رێگای بریكارەكانی خۆراكەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دابەشكردنی بەشە ئاردی هەمان مانگیش دەستیپێكردووە.

راشیگەیاند، پێدانی چەند ماددەیەكی خۆراكی دیكە بۆ مانگی رەمەزان، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كە بریتین لە نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شەعرییە.

بابەتی پێشتر

كامیل قەزاز: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 3800 مێگاوات

بابەتی دواتر

بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share