تەندروستیی سلێمانی لەبارەی رشاندنی دووكەڵی مێشەكەوە روونكردنەوە دەدات

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەو دەرمانەی ئێواران لە بەشێكی گەڕەكەكان دەڕشێندرێت مەترسی بۆسەر مرۆڤ نییە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەكدا رایگەیاند، هاوڵاتیانی سلێمانی دڵنیادەکاتەوە لەوەی ئەو دەرمانەی لە شێوەی دوکەڵە و لە بەشێك لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەڕشێنرێت، سەلامەتە و هیچ مەترسییەکی بۆ مرۆڤ نییە.

دەشڵێت، دەرمانەكە كە لەلای زۆرێك لە هاوڵاتیان بە دوکەڵی مێشەکە ناسراوە، ناوە زانستییەکەی بریتییە لە کەی ئۆسرین (دیلتامیسرین) و بەکاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیانبەخشەکانی دیکە.

لەم وەرزەدا و لە کاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە، تەندروستیی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

سێ وەزیری حكومەتی عێراق دەستلەكاردەكێشنەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم كاتەكانی بارانبارین ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت،لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share